ئەمرۆ سێشەممە 13/11/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ وەفدی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی/ بەشی پۆلیسی كۆمەڵگەیی كە پێكهاتبون لە بەڕێزان موقەدەم رەزاو رائید دارا كۆبووەوە.
لەكۆبونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان بەڕێوەبەرایەتیەكانی پەروەردەو پۆلیسی پارێزگای سلێمانی/ بەشی پۆلیسی كۆمەڵگەیی كرا بۆ رێنمایی كردنی قوتابیان و خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندندا.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا كە لیژنەیەكی باڵا لە توێژەران و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پێكبێنێت بۆ ئەوەی سەردانی هەموو سنورەكان بكەن و بەرنامەرێژی بۆ دابنرێ.