د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم، لەگەڵ سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبۆوە.
ئەمرۆ 21/12/2014، د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە هۆڵی پەیمانگای كۆمپیوتەر لە سلێمانی، لەگەڵ سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبۆوەو رەوشی پەروەردەو كێشەو گرفتەكان وكۆنگرەی پەروەردەیی تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە بوون.
لەسەرەتای كۆبونەوەكەدا وەزیری پەروەردە وتەیەكی پێشكەشكردو ئاماژەی دابە بەرنامەی وەزارەتەكەی بۆ پرۆسەی خوێندن و كۆنگرەی پەروەردەیی
دواتریش لەلایەن سەرپەرشتیارانەوە چەندین پرسیار لەسەر تەوەرەكانی كۆبونەوەكە ئاراستەی وەزیر كران و لەلایەن وەزیرەوە وەڵام درانەوە.
هەروەها وەزیری پەروەردە بەلێنی دا لە ساڵی داهاتوودا دەرچوانی كۆلێژی زانستیش وەك مامۆستا دابمەزرێنرێن، كە ماوەیەكە دەستیان كردوە بە مانگرتن و خۆپیشاندان لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان لەمساڵدا.