د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەیاوەری مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت، سەردانی زانكۆی جیهانی كرد لە سلێمانی.
رۆژی 21/12/2014، د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەیاوەری مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت، سەردانی زانكۆی جیهانی كرد لە سلێمانی.
لە دیدارێكدا لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی زانكۆكە، باس لە میكانیزمەكانی هەماهەنگی كرا لە نێوان وەزارەتی پەروەردەو زانكۆی جیهان لە بوارە جیاكاندا بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندن.
هەمان رۆژ وەزیری پەروەردە سەردانی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی كرد لە سلێمانی و بەشەكانی تەلەفزیۆنەكەی بەسەركردەوە، هەروەها دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو كارمەندانی تەلەفزیۆنەكە كرد بۆ هەوڵو ماندوبوونیان.