ئەمرۆ 6/12/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری مامۆستا عمر صالح بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەلات بەوەكالەت، سەردانی بەڕێوەبەرێتی مەشق وراهێنانیان كرد بەمەبەستی بەسەركردنەوەی خولێك كەبریتییە لەپڕۆژەیەكی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی پەروەردەو ئەنجومەنی رۆشنبیری ولاتی بەریتانیا سەبارەت بە گۆڕینی چەمكی سەرپەرشتیاری بۆ دوو ناونیشانی نوێ (هاوڕێی رەخنەگر و هەڵسەنگێنەری دەرەكی).
لە خولەكەدا 170 بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگای سنوری پەروەردەی رۆژهەلات بەشدارییانكردو ماوەی 5 رۆژ بەردەوام بوو، وە لە كۆتا رۆژی خولەكەدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.