ئەمرۆ 27\12\2018، مامۆستا عمر محمد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری كشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بەوەكالەت و بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی ناحكومی، بەشداریكرد لە كردنەوەی فێستیڤاڵی ساڵی تازەو زستانی كوردستان لە قوتابخانەی (وایس)ی بنەرەتی ناحكومی.
فێستیڤاڵەكە چەند بڕگەیەكی لەخۆ گرتبوو وەك پێشانگای وێنەكێشان ـ پێشانگای بابەتە فۆلكلۆریەكان ـ دیوەخان ـ خواردنە فۆلكلۆریەكان ـ وەبرگەی چایخانەی وایس كە ئەمە برگەیەگی جیاواز وتازەبوو لەساڵانی پێشو، وە داهاتی ئەم چایخانەیە پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا دەكرێت لەژێر دروشمی (چایەك نۆشكە هیوایەك ببەخشە).