پاش بەشداریكردنیان لە خولێكدا، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور بڕوانامەی بەخشییە مامۆستایانی زانست.
پاش بەشداریكردنیان لە خولێكدا، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور بڕوانامەی بەخشییە مامۆستایانی زانست.
ئەمڕۆ 31/12/2014، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور، مەڕاسیمێك لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور سازكرا بە مەبەستی بەخشینی بڕوانامە بە مامۆستایانی زانست پاش بەشداریكردنیان لە خولێكی راهێناندا بۆ چۆنیەتی فێربوونی ئامێرەكانی تاقیگە. بەڕێوەبەری گشتیش پیرۆزبایی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.