بە بۆنەی خانەنشینبوونیانەوە رێزیان لێنرا

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خەڵاتی هەردوو بەڕێوەبەری میلاك و تەكنیكی دەكات بە بۆنەی خانەنشینبوونیانەوە.

 

rez2

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خەڵاتی هەردوو بەڕێوەبەری میلاك و تەكنیكی دەكات بە بۆنەی خانەنشینبوونیانەوە.
ئەمڕۆ 31/12/2014، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە مامۆستا محەمەد مەحموود بەڕێوەبەری میلاك و مامۆستا عومەر بەڕێوەبەری تەكنیكی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.
لەو دیدارەدا بەڕێوەبەری گشتی بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە هەردوو بەڕێوەبەر بە بۆنەی خانەنشینبوونیانەوە، هەروەها سوپاسی كردن بۆ هەوڵو ماندوبوونیان لە كارەكەیانداو هیوای تەمەن درێژی و سەركەوتنی بۆ خواستن.

rez3

rez1