تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم بەبێ گرفت بەڕێوەدەچێت

بە بەشداری زیاتر لە 400 هەزار قوتابی و خوێندكار تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم لە قوتابخانەو خوێندنگاكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبێ گرفت دەستیپێكرد.

 

warzi1

بە بەشداری زیاتر لە 400 هەزار قوتابی و خوێندكار تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم لە قوتابخانەو خوێندنگاكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەبێ گرفت دەستیپێكرد.
ئەمڕۆ یەك شەممە 4/1/2015، تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم دەستیپێكردو بەو بۆنەیەشەوە مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی لەچەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی سلێمانی بەسەركردەوە.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند: لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ١٣ بەڕێوەبەرێتی پەروەردە ھەیەو 478 هەزار قوتابی و خوێندكار بەشداری لە تاقیکردنەوەکان دەكەن.
هەروەها وتی: تاقیكردنەوەكان بە شێوەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا هیچ گرفتێك نییە لە پڕۆسەكەداو بە دواداچوونیش بۆ هەر كەموكوڕییەك دەكەین ئەگەر هەبێت. راشیگەیاند رۆژی 6ی مانگ پشووی فەرمییەو تاقیكردنەوەی تیادا ئەنجامنادرێت.

warzi11

warzi12

warzi13