د. پشتیوان سادق – وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم بەنوسراوی رەسمی رێزو سوپاس ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە دەكات.
د. پشتیوان سادق – وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم بەنوسراوی رەسمی رێزو سوپاس ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە دەكات، لە بەرامبەر ئەوەی لە ماوەی رابردوو سەرەڕای دواكەوتنی موچە رێگەیان نەداوە چرای زانست كزبێت .
مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد -بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش لەبەر رۆشنایی رێزو سوپاسی وەزیری پەروەردە، بڕیاریدا بە پێشخیتنی سەرەموچە و بەرزكردنەوەی موچە بۆ ماوەی یەك مانگ بۆ گشت فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە بەڕێوەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.