نەوتی پێویست بۆ تەواوی پەروەردەكان دابینكراوە

لیژنەی باڵای دابەشكردنی نەوت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە رۆژی 21/10/2014 دەستبەكاربون

 لیژنەی باڵای دابەشكردنی نەوت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە رۆژی 21/10/2014 دەستبەكاربون و بە هاریكاری لەگەڵ لیژنە تایبەتەكانی دابەشكردنی نەوت تەواوی نەوتی تەرخانكراویان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لە سنوری سلێمانی دابەشكرا كە بڕەكەی ( 4.145.979) لیتر نەوت بوو.. بەپێی خشتەی نەوتی دابینكراو بۆ هەر پەروەردەیەك وە هەروەها هیچ بڕە نەوتێك لای هیچ كۆمپانیایەك خەزن نەكراوەو بڕەكە نەوتەكە (378.390) لیتری زیادەبوو گەڕێنراوەتەوە بۆ مستودەعی عەربەت بە شێوەیەكی یاسایی .