رۆژانی چوار شه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌رجه‌م قوتابخانەو خوێندنگاكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی په‌روه‌ری سلێمانی ده‌كرێته پشووی فەرمی.
رۆژانی چوار شه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌رجه‌م قوتابخانەو خوێندنگاكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی په‌روه‌ری سلێمانی ده‌كرێته پشووی فەرمی.
مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەھۆی درێژکردنەوەی وادەی تاقیکردنەوەکان لەم ھەفتەیەدا، بڕیاریان داوە دوو ڕۆژی ھەفتەی داھاتوو بکەنە پشوی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەو خوێندنگەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیدا.
بەڕێوەبەری گشتی وتیشی، ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەی ھەفتەی داھاتوو كە دەكاتە (٢١و ٢٢)ی كانوونی دووەم كرایە پشوو، وەک قەرەبوکردنەوەیەک بۆ خوێندکاران و مامۆستایان، كە سەرەتای ئەم ھەفتەیە بەھۆی سه‌رماو ناله‌باری كه‌ش هه‌واوه سێ رۆژ تاقیكردنه‌وه‌كان دواكه‌وت، بۆ نموونه سبه‌ینێ دواین رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كان بوو، به‌ڵام پێویسته پێنج شه‌ممه و هه‌ندێك له قوتابخانەو خوێندنگاكان شه‌ممه‌ش تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی پشووی نیوه‌ی ساڵ كەمنەبێتەوە، دوو رۆژی هه‌فته‌ی داهاتوومان كرده پشووی فەرمی.