ئەمرۆ یەكشەممە 20/1/2019 بەسەرپەرشتی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و د. عەلی قادر راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و بەئامادەبوونی بەشێك لە بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرێتییەكانی پەروەردەی قەزاكان و دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ، لەكۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی و كۆلێژی پەروەردەو كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە قەزای سەیدسادق بەڕێوەچوو.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا سەبارەت بە رەوشی خوێندنی هەردوولاو وەرگرتنی خوێندكاران و بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندن و چارەسەركردنی گرفتەكان و گواستنەوەی مامۆستایان، هەروەها لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا چەندین كۆبوونەوەی هاوبەش بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام بدرێت.