بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رێزی لێدەنرێت

رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی لە چەمچەماڵ، خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەرامبەر هەوڵ و خزمەتەكانی بە بواری پەروەردە فێركردن.

 

rez2

رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی لە چەمچەماڵ، خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەرامبەر هەوڵ و خزمەتەكانی بە بواری پەروەردە فێركردن.
ئەمڕۆ شەممە 17/1/2015، كۆمەڵەی روناكبیری و كۆمەڵایەتی یارستان، مەڕاسیمێكی رێكخست بەمەبەستی رێزلێنان لە مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، وەك پێزانینێك بۆ هەوڵو خزمەتەكانی لە بواری پەروەردەو فێركردندا.
لە مەڕاسیمەكەدا كە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ بەڕێوەچوو، وتاری رێكخراوەكە خوێندرایەوەو، بەڕێوەبەری گشتیش لەلایەن خۆیەوە سوپاسی كۆمەڵەی روناكبیری و كۆمەڵایەتی یارستان-ی كرد، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەنانەی كرد كە هاوكاری بوون لە كارەكەیدا.
هەروەها لە رێگەی سلاید شۆوە چەند دیمەنێك لە كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی سلێمانی نمایشكرا.

rez3

rez1

rez4