ۆرك شۆپێك بۆ پەروەردەی دروست و كاریگەر لە باخچەی ساوایاندا

بەشی باخچەی ساوایان لە فاكەڵتی پەروەردەی وەرزش و بنەڕەتی زانكۆی سلێمانی، ۆرك شۆپێكی سەبارەت بە پەروەردەی دروست و كاریگەر لە باخچەی ساوایاندا رێكخست.

 

workshop2

بەشی باخچەی ساوایان لە فاكەڵتی پەروەردەی وەرزش و بنەڕەتی زانكۆی سلێمانی، ۆرك شۆپێكی سەبارەت بە پەروەردەی دروست و كاریگەر لە باخچەی ساوایاندا رێكخست.
لە ۆرك شۆپەكەدا كە رۆژی 19/1/2015، لە هۆڵی دكتۆر ئیسماعیل بێشكچی لە زانكۆی سلێمانی سازكراو، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان و بەڕێوەبەرو مامۆستایانی باخچەكانی ساوایان و ژمارەیەك مامۆستای زانكۆو پسپۆڕان ئامادەیبوون، تیشك خرایە سەر شێوازەكانی پەروەردەی تەندروست لە باخچەكانی ساوایان و میكانیزمەكانی بەرەوپێشچوونی باخچەكان لە هەموو روویەكەوە، ئامادەبووان بە سەرنج و تێبینیەكانیان بابەتەكەیان دەوڵەمەند كرد.
هەروەرها چەند چالاكییەكی هونەری لەلایەن منداڵانی باخچەی ساوایانەوە پێشكەشكرا.

workshop1