بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی له كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دا چەند تەوەرێكی گرنگی تاووتوێكرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی له كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دا چەند تەوەرێكی گرنگی تاووتوێكرد.
رۆژی 21/1/2015، كۆبوونەوەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوو، بەسەرپەرشتی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان و بەڕێوەبەری بەشەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.
لە كۆبوونەوەكەدا چەند بابەتێكی گرنگی پەیوەست بە بواری پەروەردە خرایە بەر باس و لێكۆڵینەوەو پاش گفتوگۆو دەربڕینی راو سەرنجی ئامادەبووان چەند بڕیارێكی پێویست درا.
سەرەكیترین تەوەری كۆبونەوەكە وتوێژكردن بوو لەبارەی بودجەی تەرخانكراو بۆ كەرتی پەروەردە لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە..
جێی ئاماژەیە بۆ ساڵی 2015 وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕی ملیارێك و سەدو نەوەد و حەوت ملیۆن و سەدو بیست هەزار دیناری تەرخانكردوە بۆ كەرتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بڕە پارەكەی بەسەر تەواوی پەروەردەی قەزاكاندا دابەش كردوە تا پێداویستییەكانیانی پێ دابین بكەن.. لەلایەكی ترەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی داهاتی فرۆشگەی خوێندنگەكان كە بڕی ” چوار سەد و پەنجا و پێنج ملیۆن” دینارە بەسەر ژمارەیەك لە پەروەردەی قەزاكان دابەشكردوە تا كەموكورتیی و پێداویستییەكانیان دابین بكەن..