پاش كۆتایی دەوامیش هەر خەریكی خزمەتكردنی قوتابخانەكەیەتی

خانمێكی كارگوزار سەرەڕای دواكەوتنی مووچە لە پاش كۆتاییهاتنی دەومیش هەر خەریكی پاكردنەوەو  خزمەتكردنی قوتابخانەكەیەتی.

 

takya1

خانمێكی كارگوزار سەرەڕای دواكەوتنی مووچە لە پاش كۆتاییهاتنی دەومیش هەر خەریكی پاكردنەوەو خزمەتكردنی قوتابخانەكەیەتی.
ئەم خانمەی لە وێنەكاندا دەیبینن كارگوزاری قوتابخانەی بەردە قارەمانی بنەڕەتییە لە ناحیەی تەكیە، ئەمڕۆ 22/1/2015، كاتێك مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە بەردەم ئەو قوتابخانەیەوە تێپەڕ دەبێت دەبینێت ئەم خانمە سەرەڕای ئەوەی كات پاش نیوەڕۆ بوو دەوامی فەرمی كۆتایی هاتبوو، خەریكی پاكردنەوەی قوتابخانەكەی بوو، بێ گوێدانە دواكەوتنی مووچەش.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش لەلایەن خۆیەوە سوپاس و ستایشی كردو بەڵێنیدا رێزی لێبنێت، هەروەها هیوای خواست نموونەی زۆر بێت.

takya2