پەروین ئەمین ئەحمەد- یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە سایتی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی راگەیاند، بڕیاری دواخستنی تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12 بۆ 21ی ئەیلولی داهاتوو لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچووەو
پەروین ئەمین ئەحمەد- یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە سایتی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی راگەیاند، بڕیاری دواخستنی تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12 بۆ 21ی ئەیلولی داهاتوو لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچووەو ئەو خوێندكارانەشی تاقیكردنەوەكانیان دەكەوێتە خولی دووەم هیچ كێشەیەكیان رووبەروو نابێتەوە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆ لاین.
وتیشی، هۆكاری دواخستنی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12 جگە لەوەی پەیوەندی هەیە بەهاتنی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە لە شارەكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان و نیشتەجێكردنیان، هۆكارێكی دیكەش بونی دەیان خوێندكارە لە بەرەكانی جەنگدا كە لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە كارمەندن و بەشێكی دیكەشیان بە خۆبەشی چوونەتە بەرەكانی جەنگ.
سەبارەت بە تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 9، یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاشكرایكرد، تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 9 لەكاتی خۆیدا دەبێت و تاقیكردنەوەكانیش لەو قوتابخانانە نابێت كە ئاوارەی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم ئەو خێزانە ئاوارانەی بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە لە قەزاكانی شەنگال و ناوچەكانی دیكەی عیراقەوە هاتونەتە سنوری سلێمانی و لە قوتابخانەكاندا نیشتەجێكراون، دەخرێنە ئەو كەمپانەی بڕیارە بۆیان دروستبكرێت و بە هاوكاری رێكخراوە جیهانیەكان و پارێزگای سلێمانی قوتابخانەیان بۆ دەكرێتەوەو مامۆستاو پێداویستیەكانی خوێندنیان بۆ دابین دەكرێت.