بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش پێداویستییەكانی خوێندن بۆ ئەو دوو كەمپە دابیندەكات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش پێداویستییەكانی خوێندن بۆ ئەو دوو كەمپە دابیندەكات.
خۆگر خالید ئیسماعیل- بەرێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە سایتی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی راگەیاند، بەهۆی تێكچونی رەوشی ئەمنی و هەزاران خێزان لە شارەكانی عێراقەوە ئاوارەی سنوری پارێزگای سلێمانی بوون و لە 51 قوتابخانەو باخچەی ساوایاندا نیشتەجێكراون,
رونیشیكردەوە، پارێزگای سلێمانی بە هاوكاری رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بەتایبەت (رێكخراوی UNHCR) بەنیازە دوو كەمپ بۆ ئەو ئاوارانە لە چەمچەماڵ گەرمیان دروست بكات و بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش پێداویستیەكانی خوێندن بۆ ئەو دوو كەمپە دابیندەكات.
ئاماژەی بەوەشدا، ساڵی رابردوو بۆ ئاوارەكانی خۆرئاوای كوردستان لە عەربەت خوێندنگای عامودا و لە بازیانیش خوێندنگای سەرێكانی- یان دروستكردوەو بۆ ساڵی نوێی خوێندنیش لەبەرنامەدایە بەرەزامەندی وەزارەتی پەروەردە 3 قوتابخانەی دیكەیان بۆ دروست بكرێت و مامۆستاش بە شێوەی گرێبەست لەو خوێندنگایانە وانە دەڵێنەوە.
هاوكات سەریاس غەریب- بەڕێوەبەری نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و نوێنەر لە لیژنەی فریاگوزاری پارێزگای سلێمانی بۆ ئاوارەكان رایگەیاند: بڕیارە دوو كەمپ كە هەریەكێكیان 2 هەزار كابینە لە خۆدەگرێت بۆ ئاوارەكانی سنوری موسڵ و شارەكانی دیكەی عێراق لە چەمچەمال و كەلار بەسەرجەم خزمەتگوزارییەكانەوە دروستبكرێنو پەروەردەی سلێمانیش پێشنیازی كردووە بۆ كەمپێك 2 قوتابخانەی 18 پۆلی بكرێنەوە.
له چهمچهماڵ و گهرمیان دوو كهمپ بۆ ئهو ئاوارانه دروست دهكرێت كهله شارهكانی عیراقهوه روویان له پارێزگای سلێمانی و گهرمیانكردوهو له خوێندنگاو باخچهكانی ساوایان نیشتهجێكراون،