ئەمڕۆ دووشەممە 28/1/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشنی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری بەڕێوەبەرانی بەشەكانی خۆیەتی و پلاندانانی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، سەردانی زانكۆی چەرمووی كرد لە قەزای چەمچەماڵ و لە لایەن سەرۆكی زانكۆكەوە پێشوازی لێكرا.
پاشان كۆبوونەوەیەك لە نێوان هەردوولادا سازكرا بە ئامادەبوونی بەڕێز رەمك رەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، تیایدا چەند بڕیارێك دراو هەروەها چەند پێشنیارو راسپاردەیەك خرانە روو بەمەبەستی هەماهەنگی زیاترو پێشخستنی رەوشی خوێندن لە ناوچەكەدا.
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی و خۆگر خالید بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی و سنور بەهادین بەڕێوەبەری خۆیەتی و میلاك و سدیق جەلال بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە وەكالەت ئامادەبوون.
لەلایەن زانكۆی چەرمووشەوە پ. د. سەلاح رەزا سەعید سەرۆكی زانكۆو پ. ی. د. عەلی وەهاب یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئامادەبوون.