رێكخراوێكی خوێندكاری خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەرامبەر خزمەتكردنی قوتابیان و خوێندكاران و پڕۆسەی خوێندن.
رێكخراوێكی خوێندكاری خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەرامبەر خزمەتكردنی قوتابیان و خوێندكاران و پڕۆسەی خوێندن.
ئەمڕۆ 2/2/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پێشوازیكرد لە وەفدێكی رێككخراوی قوتابیانی كوردستان- ناوەندی سلێمانی، لەو سەردانەدا رێكخراوەكە خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری گشتی بەرامبەر هەوڵەكانی بۆ خزمەتكردنی قوتابیان و ئاسانكاری بۆ راپەڕاندنی ئیشوكاری رێكخراوەكەیان، هەروەها هیوایان خواست نموونەی زۆربێت.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش سوپاسی رێكخراوی قوتابیانی كوردستانی كرد بۆ ئەو هەڵوێستەیان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.