بە وێنە.. فێستیڤاڵی (خۆشەویستی بۆ پێشمەرگە) لە سلێمانی

ئەمڕۆ 14/2/2015، فێستیڤاڵی (خۆشەویستی بۆ پێشمەرگە) سازكرا، لە ئامادەیی بێخاڵی نموونەیی لە سلێمانی.

 

b3

ئەمڕۆ 14/2/2015، بە ئامادەبوونی د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاواو ژمارەیەك لە لێپرسراوان، فێستیڤاڵی (خۆشەویستی بۆ پێشمەرگە) سازكرا، لە ئامادەیی بێخاڵی نموونەیی لە سلێمانی.
لە فێستیڤاڵەكەدا كە لقی سلێمانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بە هاوكاری بەڕێوەبەرێتی شانۆی سلێمانی ئەنجامیدا، چەندین نمایشی هونەری پێشكەشكرا كە گوزارشت بوون لە گەورەیی و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
هەروەها لە ژێر دروشمی (هەموومان پێشمەرگەین) خەڵات بەخشرایە منداڵانی پیَِشمەرگە.

b1

b4

b5

b6

b7

b8