پێوەرێکی زانستی و دادپەروەرانە بۆ کتێبخانەی قوتابخانە و خوێندنگاکان دادەنرێت

بە چاودێری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و سەرپەرشتی بەڕێز (پەروین ئەمین) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی،

 

بە چاودێری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و سەرپەرشتی بەڕێز (پەروین ئەمین) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، رۆژی 15/2/2015 لەهۆڵی بەڕێوەبەرێتی گشتی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی و کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و بەرپرسی بەشی کتێبخانەکان لە پەروەردەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا، بەڕێوەبەرێتی پرۆگرامەکان – بەشی کتێبخانەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد بە مەبەستی دانانی پێوەرێکی زانستی و دادپەروەرانە بۆ هەڵسەنگاندنی کتێبخانەی قوتابخانە و خوێندنگاکان، کۆبوونەوەکە زیاتر لە سێ کاژێری خایاند. تیایدا پێوەرێک ئامادەکرا کە لە ساڵی 2015 پەیڕەوبکرێت بە ئەزموونی ساڵانی دواتر کاریپێبکرێت. هەفتەی داهاتوو بە نووسراوی فەرمی سەرجەم پەروەردە و قوتابخانەکانی لێ ئاگادارئەکرێتەوە.