لقی هەڵەبجەی یەكێتی مامۆستایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتییان كرد

ئەمرۆ چوارشەممە 20/2/2019 لقی هەڵەبجەی شەهیدی (یەكێتی مامۆستایانی كوردستان) سەردانی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی- یان كرد.
سەردانەكە بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری ورد بوو لەسەر فۆڕمی ئەستۆپاكی مامۆستایان و دڵنیابوون لە سەرجەم زانیاری و بابەتەكانی ناو فۆڕمەكە، بۆ ئاگاداركردنەوەی مامۆستایان لە بارەیەوە،
هەروەها دروستكردنی هەماهەنگی لە نێوان هەردوولادا.