ئەمرۆ 20/2/2019 بەسەرپەرشتی مەریوان عومەر بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی قەزاكان ئەنجامدراو تیایدا گفتوگۆ كرا لەبارەی كارو چالاكی پەروەردەكان و فراوانكردنی هەماهەنگی و چۆنیەتی جێبەجێكردنی رێنماییەكان بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی كاروباری راگەیاندن لە سەرجەم پەروەردەكاندا.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی ئەو كێشەو گرفتانەی لە راگەیاندنی پەروەردەی قەزاكاندا هەیەو روونكردنەوەی پێویست درا بۆ چۆنیەتی چارەسەركردنیان.