ئەمڕۆ 3/3/2015، بەڕێوەبەرێتی چالاكی هونەری قوتابخانەو خوێندنگاكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشانگایەكی پۆستەری بۆ مامۆستایانی هونەر كردەوە لە ژێر دروشمی (پێشمەرگە سونبولی بەرخۆدان و ئازادییە).
ئەمڕۆ 3/3/2015، بەڕێوەبەرێتی چالاكی هونەری قوتابخانەو خوێندنگاكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشانگایەكی پۆستەری بۆ مامۆستایانی هونەر كردەوە لە ژێر دروشمی (پێشمەرگە سونبولی بەرخۆدان و ئازادییە)، لە سكوڵی پەروەردەی بنەڕەتیی زانكۆی سلێمانی.
لە پێشانكاكەدا كە لەلایەن د. هەڤاڵ ئەبوبەكر سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی-یەوە كرایەوە، چەندین پۆستەری هونەری نمایشكران كە گوزارشتیان لە قارەمانێتی پێشمەرگەی كوردستان دەكردو بوونە جێی دەستخۆشی ئامادەبووان.