پێشانگای هونەری 35 قوتابخانەی پەروەردەی رۆژهەڵات

لە هۆڵی قوتابخانەی ئاریاسی بنەڕەتی لە سلێمانی پێشانگای ساڵانەی 35 قوتابخانەی بنەڕەتی (7-9) سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات كرایەوە.

 

11041329 793443277392833 557639491 n

لە هۆڵی قوتابخانەی ئاریاسی بنەڕەتی لە سلێمانی پێشانگای ساڵانەی 35 قوتابخانەی بنەڕەتی (7-9) سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات كرایەوە، بە ئامادەبونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی.
لە پێشانگاكەدا چەندین تابلۆ وكاری هونەری و ئیشی دەستی قوتابیان و مامۆستایان نمایشكراون و دوای بەسەركردنەوەی بەشە جیاوازەكانی پیشانگاكەش، بەڕێوەبەری گشتی پەرودەی سلێمانی دەستخۆشی لە قوتابیان و مامۆستایانی بەشدار بوو كرد.
ئەم پێشانگایەش دووەم پێشانگای یەكەی چالاكی هونەری سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵاتە كە لە هۆڵەكانی ئامادەیی سلێمانی كچان و ئاریاسی بنەڕەتی بۆ قوتابخانەو خوێندنگاكانی سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات كردویەتیەوە.

10937575 793443337392827 1678831137 n

11006051 793443314059496 600476407 n

11041423 793443264059501 796970087 n

11047152 793443324059495 1016418164 n