ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی بەهاردا بەشی شەتڵگە و باخچەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی هەڵمەتی دابەشكردنی شەتڵی وەرزی دەست پێدەكات
ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی بەهاردا بەشی شەتڵگە و باخچەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی هەڵمەتی دابەشكردنی شەتڵی وەرزی دەست پێدەكات لەو هەڵمەتەدا دەیان جۆری جیاواز لە شەتڵ بەسەر پەروەردەكان و خوێندنگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا دابەش دەكرێت , ئامانج لەو هەڵمەتەدا جوانتر كردنی سیمای باخچەكان و زیادكردنی ڕووبەری سەوزایە لە ناو ژینگەیەكی تەندروست دا .