ڕۆژی ٧/٣/٢٠١٥ کۆمەڵگای پەروەردەی پێشوەخت بۆ مندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سلێمانی کرایەوە.
ئەمڕۆ ٧/٣/٢٠١٥ بەئامادەبونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و بەرپرسانی پەروەردەیی، کۆمەڵگای پەروەردەی پێشوەخت بۆ مندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سلێمانی کرایەوە.
ئەم کۆمەڵگایە لە بینای کۆنی یەکێتی ژنانی کوردستاندا کراوەتەوەو ئەرکی نۆژەنکردنەوەی بیناکە بەڕێزان عومەر فەتاح و خاتوو کافیە سلێمان گرتویانەتە ئەستۆ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش لە وتەیەكیدا سوپاسی كردن کە بڕی ١٢٠ ملیۆن دیناریان بۆ نۆژەنکردنەوی ئەم بینایە تەرخانکردووە.
راشیگەیاند كە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی تەواوی پێداویستییەكانی بیناكە دابیندەكات تا بتوانێت خزمەتێکی باش بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بكات.