ستایشی ڕۆڵی مامۆستایان و خوێندكاران دەكرێت لە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە

رۆژی 7/3/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند خوێندنگایەكی كرد لە شاری سلێمانی.

 

sar1

رۆژی 7/3/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند خوێندنگایەكی كرد لە شاری سلێمانی.
لە بەسەركردنەوەكانیدا بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایان و خوێندكاران گفتوگۆی كرد سەبارەت بە كێشەو گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن، هەروەها ستایشی رۆڵی مامۆستایان و خوێندكارانی كرد كە هەمیشە پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوون.

لەلایەكی ترەوە رۆژی یەكشەممە 8/3/2015، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی نموونەیی كچانی كرد، كە خوێندكارەكانی خەریكی ئامادەكردنی خواردن بوون بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان لە بەرەكانی جەنگ.
بەڕێوەبەری گشتیش سوپاسی كردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

sar3

sar2

naws2

naws1