بە دروشمی (لە نەورۆزی بەرگریدا هەموومان پێشمەرگەین)، لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵی نەورۆز بەڕێوەچوو.
بە دروشمی (لە نەورۆزی بەرگریدا هەموومان پێشمەرگەین)، لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵی نەورۆز بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ 20/3/2015، لە شەقامی (سالم)ی شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و لێپرسراوانی حكومی و حزبی و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان و میوانان، فێستیڤاڵی نەورۆز سازكرا بە دروشمی (لە نەورۆزی بەرگریدا هەموومان پێشمەرگەین).
لە فێستیڤاڵەكەدا كە چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی شاری سلێمانی بەشدارییان تێدا كرد، سرودی نیشتمانی و شانۆگەری و پێشانگای فۆتۆگرافی و چالاكی هونەری جۆراوجۆر نمایشكرا، كە گوزارشتی لە قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە دەكرد بەرامبەر تیرۆریستان و بووە مایەی رەزامەندی و خۆشحاڵی ئامادەبووان.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش سوپاس و دەستخۆشی لەو قوتابخانەو خوێندنگایانەی كرد كە بەشداربوون لە چالاكییەكاندا.