یەكەی سەرپەرشتیاری و هۆیەكانی فێركردن بەسەردەكرێنەوە

مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی یەكەی سەرپەرشتیاری پەروەردەی رۆژهەڵات و یەكەی سەرپەرشتیاری پەروەردەی رۆژئاواو بەڕێوەبەرێتی هۆیەكانی فێركردنی كرد لە سلێمانی.

 

s3

رۆژی 24/3/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی یەكەی سەرپەرشتیاری پەروەردەی رۆژهەڵات و یەكەی سەرپەرشتیاری پەروەردەی رۆژئاواو بەڕێوەبەرێتی هۆیەكانی فێركردنی كرد لە سلێمانی.
لەو سەردانانەدا گفتەگۆكرا سەبارەت بە رەوشی پەروەردەو خوێندن و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر كێشەو گرفتەكاندا، هەروەها دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو كارمەندانی ئەو فەرمانگانە كرد بۆ راپەڕاندنی ئەركەكانیان لە پێناو بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندن لە شاری سلێمانی.

s2

s4

s5

s1