بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەك فەرمانبەری چالاك.
ئەمڕۆ 25/3/2015، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەك فەرمانبەری چالاك.
مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە رێورەسمێكدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە لێپرسراوی بەشی توێژینەوەو لێكۆڵینەوەو بەڕێوەبەری كارگەی دارستاشی و بەڕێوەبەری قوتابخانەی عامودای ئاوارەكانی خۆرئاوای كوردستان و لێپرسراوی بەشی پلاندانان، كەلەماوەی رابردوودا جێپەنجەیان دیاربووە لە ئیشوكارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، هەروەها سوپاسیكردن لە كەماوەی رابردوودا توانیویانە ئەو ئەركەی لەسەرشانیان بووە بە باشی جێبەجێی بكەن و هیوای سەركەوتنی بۆخواستن.
دواتریش بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی كارگەی دارتاشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كردو بەهەمان شێوە رێزلێنانی بەخشیە سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتییەكە، كە ژمارەیان 27 فەرمانبەرە، لە پای ئەرك و ماندوبوونیان و خزمەتكردنیان بە پەروەردە و نەهێشتنی ئەو كەموكوڕییانە لەو قتابخانەو خوێندنگاكاندا هەبوەو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.