بە بۆنەی رۆژی جیهانی شانۆوە، لە پایمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانی چەند چالاكییەك نمایشكرا.
بە بۆنەی رۆژی جیهانی شانۆوە، لە پایمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانی چەند چالاكییەك نمایشكرا.
رۆژی 28/3/2015، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی، چەند چالاكییەكی هونەری سازكرا، بەبۆنەی رۆژی جیهانی شانۆوە، كە بریتیبوون لە نمایشكردنی شانۆگەری و كردنەوەی پێشانگای شێوەكاری.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پیرۆزبایی رۆژی شانۆی لە هونەرمەندان و خوێندكارانی پەیمانگا كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، هەروەها ستایشی رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەكانی كرد كە بەرگری لە كوردستان دەكەن بەرامبەر تیرۆریستان، هەر بەم بۆنەیەشەوە ئاڵای كوردستان و خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ئەو خوێندكارانەی باوك و برایان لە بەرەكانی جەنگە.