فێستیڤاڵی قوتابخانەی مەشخەڵان و پێشانگایەك بۆ باخچەكانی ساوایان

ئەمڕۆ ٤/٤/٢٠١٥، سێیەمین فێستیڤاڵی قوتابخانەی مەشخەڵانی بنەڕەتی لەژێر ناوی (ڕۆژی مەشخەڵان) بەڕێوەچوو.

 

mashxalan4

ئەمڕۆ ٤/٤/٢٠١٥، بەئامادەبونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا بەکر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بەوەکالەت، سێیەمین فێستیڤاڵی قوتابخانەی مەشخەڵێ‌نی بنەڕەتی لەژێر ناوی (ڕۆژی مەشخەڵان) بەڕێوەچوو.
فێستیڤاڵەکە بریتی بوو لە چالاکیەکانی (شانۆ، پێشانگا، کتێبخانە، کەلەپور، زانست، عەرەبی، ئینگلیزی، وەرزش، هونەر، بیرکاری، سرودی نیشتیمانی).
** هەمان رۆژ مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد، پێشانگایەكی شێوەكاری كردەوە لە هۆڵی (مامۆستا ولیەم یوحەنا)، كە 20 باخچەی ساوایانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا بەشدارییان تێدا كردبوو.
** هەروەها بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بەوەکالەت قوتابخانەی سەرشەقامی بنەڕەتی بەسەرکردەوەو بەڵێنی هاوکاری کردنی باخچەی قوتابخانەکەیان و چەند پێویستییەکی تریان پێدراو، بریارە ڕۆژی شەممە ١١/٤/٢٠١٥، مەراسیمی کردنەوەی بیناکەیان بۆ ئەنجام بدرێت

mashxalan3

mashxalan1

mashxalan2

mashxalan5

mashxalan6

baxcha3

baxcha4

sarshaqam