قوتابخانەی ئایندەی بنەڕەتی لە ژێرناوی (پێشمەرگە لە یادمانن) فێستیڤاڵی ساڵانەی وەرزشی خۆی رێكخست و ئاڵای كوردستانیش بەخشرایە خانەوادەی شەهیدێك.
قوتابخانەی ئایندەی بنەڕەتی لە ژێرناوی (پێشمەرگە لە یادمانن) فێستیڤاڵی ساڵانەی وەرزشی خۆی رێكخست و ئاڵای كوردستانیش بەخشرایە دایكی شەهیدێك.
لە فێستیڤاڵەكەدا كە رۆژی 2015/4/5، بە ئامادەبونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات بەوەكالەت و بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژئاواو ژمارەیەك لە سەرپەرشتیاران و كەسوكاری قوتابیان بەڕێوەچوو، چەندین چالاكی جۆراوجۆری وەرزشی لەلایەن قوتابیانەوە پێشكەشكران،
لە كۆتایی فێستیڤاڵەكەشدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خەڵاتی بەخشیە قوتابیە سەركەوتوەكان و ئاڵای كوردستان بەخشرایە خانەوادەی شەهێدێك.