پێشانگای ساڵانەی باخچەكان و خولی مامۆستایانی وەرزش بەسەركرانەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشانگای ساڵانەی باخچەكانی ساوایان و خولێكی مامۆستایانی وەرزش بەسەردەكاتەوە.

 

pb3

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشانگای ساڵانەی باخچەكانی ساوایان و خولێكی مامۆستایانی وەرزش بەسەردەكاتەوە.
ڕۆژی دووشەممه 2015/4/6، بە ئامادەبونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا بەکر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بە وەکالەت، پێشانگای ساڵانەی باخچەكانی ساوایانی سنوری پەروەردەی ڕۆژهەلات كرایەوە، لە هۆڵی ئامادەیی سلێمانی کچان.
10 باخچەی ساوایان بەشدارییان لە پێشانگەكەدا كرد، كە بووە مایەی دەستخۆشی و رەزامەندی ئامادەبووان.
هەمان رۆژ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خولێكی راهینانی بۆ مامۆستایانی وەرزشی سەر بە پەروەردەی رۆژهەڵات بەسەركردەوە لە قوتابخانەی سەربەرزی، كە بۆ راهێنانی مامۆستایان كراوەتەوە بۆ وتنەوەی وانەی وەرزش بە شێوەی فەرەنسی.
بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرانی خولەكە كردو هیوای سەركەوتنی بۆ مامۆستایانی بەشداربوو خواست.

pb2

pb1