ئەمڕۆ 18/3/2019، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پرۆگرامەكان و بەرپرسی بەشی كتێبخانە لە بەڕێوەبەرێتی پڕۆگرامەكان، لەگەڵ بەرپرسی هۆبەی كتیبخانەكان لە پەروەردەی قەزاكان كۆبووەوە.
لە كۆبەەنەوەكەدا باس لە كارو چالاكییەكانی هۆبەی كتێبخانەكان كرا، لەگەڵ خۆئامادەكردن بۆ هەفتەی كتێبخانەو كردنەوەی پێشانگای تایبەت بە كتێب و بڵاوكراوەی پەروەردەیی و زانستی لە سەرجەم پەروەردەكانی سەر بە بەڕێوەبرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.