…به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌كانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماری دابه‌شكردنی كتێبی قۆناغه‌كانی خوێندنی بڵاوكرده‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌كانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماری دابه‌شكردنی كتێبی قۆناغه‌كانی خوێندنی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یان كتێبی پۆله‌كانی 1 و 2و3 و گۆڕاوه‌كان و راهێنان و چالاكی 100% به‌سه‌ركۆگای په‌روه‌رده‌كانی سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده دابه‌شكراوه.
نعمان عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به سایتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی راگه‌یاند، له 20/7 ه‌وه دابه‌شكردنی كتێب به‌سه‌ر كۆگای په‌روه‌رده‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ستی پێكردوه‌و تا ئێستاش توانراوه كتێبی پۆله‌كانی 1 و 2و 3ی بنه‌ڕه‌تی و گۆڕاوه‌كان و راهێنان و چالاكی هه‌موو قۆناغه‌كان به رێژه‌ی 100% دابه‌ش بكه‌ن.
رونیشیكرده‌وه، پاشماوه‌ی قۆناغه‌كانی دیكه به رێژه‌ی 50% دابه‌شكراوه، به‌ڵام بۆ ساڵی نوێی خوێندن كتێبی ئینگلیزی و سه‌ن رایت چاپناكرێت و به‌سه‌ر كۆگاندا دابه‌ش ناكرێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ رێكنه‌كه‌وتنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و كۆمپانیای ماكملان ده‌گه‌رێته‌وه و داوایان له په‌روه‌رده‌كان كردوه كتێبه‌كانی ساڵی رابردوو به‌كاربهێننه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌كان، ئاشكراشیكرد، تا ئێستا له 50% كتێبه چاپكراوه‌كانیان له كۆمپانیاكانه‌وه بۆ هاتوه كه‌له توركیا و لوبنان چاپده‌كرێن.
رونیشیكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی به‌ڵام توانراوه كتێبی خوێندن له‌كاتی خۆیدا چاپبكرێت و بۆ ئاواره‌كانی خۆرئاواش كه پرۆگرامی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه بۆ ئه‌مساڵ ئاماری پێویستیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردوه تا بۆیان دابینبكرێت.