بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەید سادق دەكات.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند قوتابخانەو خوێندنگەیەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەید سادق دەكات.
ئەمڕۆ 25/4/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق، سەردانی قوتابخانەی (باران)ی بنەڕەتی كرد لە گوندی كانی سپیكەی سەر بە قەزای سەیدسادق، پاش ئەوەی لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوبووەوە كە قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە تووشی نەخۆشی پێست بوون.
لەو سەردانەدابەڕێوەبەری گشتی دڵنیا بوو لەوەی كە قوتابخانەی (باران) قوتابخانەیەكی زۆر نموونەیی و پاكوخاوێنەو هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییەش دەگەڕێتەوە بۆ بەخێوكردنی ئاژەڵ لە گوندەكەداو تەنها قوتابیانیشی نەگرتۆتەوە بەڵكو خەڵكی دیكەش لە دانیشتووانی گوندەكە تووش بوون، هەروەها بەڕێوەبەری قوتابخانەكە رایگەیاند كە تەندروستی سەیدسادق سەردانیان كردوون و رایانگەیاندووە كە قوتابخانەكە هیچ كەموكوڕییەكی نییە لەڕووی تەندروستییەوە.
بۆ دڵنیابوونیش لە سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان بڕیاردرا بۆ چەند رۆژێك قوتابخانەكە دابخرێت تا قوتابیەكان چارەسەری پێویست وەردەگرن.
هەر لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ ناوچەكە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەم قوتابخانەو خوێندنگایانەی بەسەركردەوە: (قوتابخانەی كانی سپیكەی پەرخ، قوتابخانەی دەرەتەتی بنەڕەتی، قوتابخانەی چەناخچیانی بنەڕەتی، قوتابخانەی بەرزنجەی بنەڕەتی، ئامادەیی بەرزنجەی تێكەڵاو).