بە وێنە.. كردنەوەی باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

وەزیری پەروەردە سەردانی شاری سلێمانی كردو بینای نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدەی سلێمانی كردەوە.

 

bina2

وەزیری پەروەردە سەردانی شاری سلێمانی دەكات و باڵه‌خانه‌ی نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدەی سلێمانی كردەوە.
ئه‌مڕۆ 22/4/2015، له‌ رێوڕەسمێكدا به‌ئاماده‌بوونی د. پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حوكمه‌تی هه‌رێم و له‌تیف شێخ عومه‌ر لێپسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی (ى.ن.ك)و مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئەحمەد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی پەروەردەیی و میوانان، باڵه‌خانه‌ی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كرایه‌وه‌.
باڵه‌خانه‌ی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی ‌سلێمانی (دوو ملیارو شه‌ش ملیۆن) دیناری تێچووه‌و له‌ (52) ژوور پێكهاتووه‌.

bina1

bina5

bina3

bina4