وەزیری پەروەردە بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رەوشی خوێندن لە شارەزوورو دەربەندیخان بەسەردەكاتەوە.
وەزیری پەروەردە بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رەوشی خوێندن لە شارەزوورو دەربەندیخان بەسەردەكاتەوە.
ئەمڕۆ 22/4/2015، د.پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە بە یاوەری مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی سنوری بەڕێوەبەڕێتی پەروەردەی شارەزووری کردو لەلایەن بەڕێوەبەر و ستافی پەروەردەی شارەزوورەوە پێشوازییان لێکرا.
پاشان وەزیرو وەفدی هاوڕێی ئامادەیی (قەرەگۆل)یان بەسەركردەوەو بینای نوێی باخچەی ساوایانی (مەستان)یان لە ناحیەی زەڕایەن كردەوە.
پاشان وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ناحیەی عەربەتیان كردوو قوتابخانەی (ئاشتی)ی بنەڕەتییان بەسەركردەوە.
هەر ئەمڕۆ وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قەزای دەربەندیخانیان كردو و لە لایەن قایمقامی قەزای دەربەندیخان و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخانەوە پێشوازییان لێكرا.
پاشان بینای نوێی قوتابخانەی بنەڕەتی (ڕاپەڕین)یان کردەوەو بەشداری مەراسیمێکیان كرد و لە وتەیەکدا، د. پشتیوان سادق ئامادەیی وەزارەتەكەی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک کە پێویستیان بێت. دواتر وەزیری پەروەدە خەڵاتی بەسەر بەهرەدارانی پەروەردەی دەربەندیخاندا دابەشکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و سوپاسی ئەو خێرخوازانەی کرد کە هاوکاری کەرتی پەروەردە بوون و هیوای ئەوەی خواست کە نمونەیان زۆر و سەرکەوتوو بن.
کۆتایی مەراسیمەکە، پێشکەشکردنی کۆمەڵێک چالاکی هونەری و گۆرانی و مۆسیقا و سروودی نەتەوایەتی کوردی بوو.