سەنتەرێكی پەروەردەیی كوردی-فارسی لە كوردستان دادەمەزرێت

رۆژی 19/4 وەفدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیان كردو چاویان كەوت بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە ” نەجمەدین عەلی ئەحمەد”.. 

 

رۆژی 19/4 وەفدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیان كردو چاویان كەوت بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە ” نەجمەدین عەلی ئەحمەد”.. لە كۆبونەوەكەدا وتوێژكرا لەبارەی دۆزینەوەی میكانیزمێكی كارا بە ئاڕاستەی زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوولا و كاركردن رۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە زیاتر بوژاندنەوەی كه رتی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی.. وەفدەكە ئامادەییان پیشاندا هاریكاری زیاتر لە بواری پەروەردە و فێرركردنداپێشكەشی هەرێمی كوردستان بكەن و دوپاتیشیان كردوە كە پلانیان داناوە تا سەنتەرێكی پەروەردەیی فارسی-كوردی دابمەزرێنن تا پەیوەندییە كلتوری و فەرهەنگییەكانی نێوان كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران پەرەپێبدەن..