بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خولێكی راهێنانی سەبارەت بە پێوەرەكانی بەرێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستا لە بەرێوەبەرێتی مەشق و راهێنان بەسەركردەوە.
خولێكی راهێنان بۆ بەڕێوەبەران و مامۆستایان
ئەمڕۆ 26/4/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد – بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خولێكی راهێنانی سەبارەت بە پێوەرەكانی بەرێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستا لە بەرێوەبەرێتی مەشق و راهێنان بەسەركردەوە.
لەوتەیەكیدا بۆ بەشداربوانی خولەكە بەڕێوەبەری گشتی بەپێویستی زانی بەڕێوەبەران و یاریدەدەران و مامۆستایان لە رووی توانای زانستی و رۆشنبیری خۆیان پێبگەیەنن و ئەو پێوەرانە رەچاو بكەن كە دیاریكراون بۆ سەركەوتن لە بواری بەڕێوەبردن و وانە وتنەوەدا.
هەروەك دەستخۆشی لە رێكخەران و وانەبێژانی خولەكە كرد.