پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكاران

بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە بۆنەی یادی 39 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانەوە پیرۆزبایی لە سكرتێرو ئەندامانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان كرد.

 

xwendkaran2

ئەمڕۆ 26/4/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد- بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی سكرتاریەتی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانی لە سلێمانی كردو بە بۆنەی یادی 39 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانەوە پیرۆزبایی لە سكرتێرو ئەندامانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان كرد.
لە دیدارێكدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كارو چالاكییەكانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانی لە بواری خزمەتكردن بە پرۆسەی پەروەردەو خوێندن بەرز نرخاندو هیوای خواست كۆمەڵەی خوێندكاران بەردەوام بێت لە خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردە.

xwendkaran