وەزارەتی پەروەردەو رێكخراوی IRC كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا سەبارەت بە پڕۆژە پەروەردەییەكان لە داهاتوودا.
وەزارەتی پەروەردەو رێكخراوی IRC كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا سەبارەت بە پڕۆژە پەروەردەییەكان لە داهاتوودا.
رۆژی 27/4/2015، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەكانی هەولێرو دهۆك و بەڕێوەبەرێتییەكانی پلاندانان و پەیوەندییەكان، كۆبوونەوەیەك لەنێوان وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لیژنەی رزگاركردنی نێودەوڵەتی (IRC) لە ئوتێل رامادا لە سلێمانی ئەنجامدرا، دەربارەی دەرەنجامی پڕۆژەو چالاكی و هەماهەنگی بۆ چالاكییەكانی داهاتووی پڕۆژە پەروەردەییەكان .
لە كۆبوونەوەكەدا رێكخراوی IRC باسی كارو پڕۆژەكانیان كرد لە بواری پەروەردەدا كە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عیراق و ئاوارەكانی سوریا لێی سوودمەند بوون لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان.
هەروەها تیشك خرایە سەر ئامانجەكانی پڕۆژەكان كە بریتییە لە باشتركردنی دەرفەتی دەستڕاگەیشتنی منداڵ بە خوێندن و باشتركردنی كوالیتی خوێندن و بەشداری كۆمەڵگا لە پڕۆسەی خوێندن.
وەفدەكەی وەزارەتی پەروەردەش دەستخۆشییان لە لیژنەی رزگاركردنی نێودەوڵەتی (IRC) كرد بۆ پڕۆژەكانیان و ئامادەییان دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكاری و ئاسانكارییەك.