بینا بۆ قوتابخانەی باسەڕە دروستدەكرێت

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی قوتابخانەی باسەڕە بەسەردەكاتەوەو بەڵێنی دروستكردنی بینایان پێدەدات.

 

basara2

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی قوتابخانەی باسەڕە بەسەردەكاتەوەو بەڵێنی دروستكردنی بینایان پێدەدات.
ئەمڕۆ 29/4/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی باسەڕەی بنەڕەتی كرد.
لەو بەسەركردنەوەیەدا بەڕێوەبەری گشتی رەوشی خوێندنی لە قوتابخانەكەدا بەسەركردەوەو دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەكە كرد، هەروەها بەڵێنی پێدان لە داهاتوودا بینایان لە كابینە بۆ دروستبكرێت، چونكە قوتابخانەكە لە خانوودایە.

basara1

basara3