له پڕۆژه‌ی به‌رزاییه‌كانی سلێمانی به‌دروشمی (گوڵێك ببه‌خشه‌و خه‌نده‌یه‌ك وه‌ربگره) دوەمین فێستیڤاڵی كوردجینیه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ 29/4/2015، له پڕۆژه‌ی به‌رزاییه‌كانی سلێمانی به‌دروشمی (گوڵێك ببه‌خشه‌و خه‌نده‌یه‌ك وه‌ربگره) دووەمین فێستیڤاڵی كوردجینیه‌س به‌رێوه‌چوو.
لە فێستیڤاڵه‌كه‌دا كە مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و چەند لێپرسراوو كەسایەتییەك ئامادەیبوون، گرنگی گوڵ له دروستكردنی كه‌ره‌سته جۆراوجۆرەكان نیشاندرا، وەك دروستكردنی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان و خواردنه جۆراوجۆره‌كان و بۆنه جیاواز‌و هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كان.
دواتر له‌هۆڵی (سه‌عد شێخ ته‌یب) چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، قوتابیان له ده‌سپێكی چالاكییه‌كاندا به سه‌مایه‌كی جه‌سته‌یی و به پۆشینی به‌رگی سه‌ربازی سڵاو‌و پێزانینیان بۆ پێشمه‌رگه نارد .پاشان سه‌رپه‌رشتیاری دووه‌مین فێستیڤاڵی خوێندنگای كورد جینیه‌س له وتارێكدا وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوان داوای كرد هاوشێوه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان رۆژێك له كوردستان ته‌رخانبكرێت بۆ گوڵ و تۆوی خۆشه‌ویستی ژینگه‌و سه‌وزایی له ده‌رونی هه‌مووان بچێنین.