له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بونی مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د- به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆیه‌تی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، سۆران محه‌مه‌د مه‌حمود وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق ده‌ستبه‌كاربوو.
له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بونی مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د- به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆیه‌تی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، سۆران محه‌مه‌د مه‌حمود وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق ده‌ستبه‌كاربوو.
سۆران محه‌مه‌د- به‌رێوه‌به‌ری نوێی په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق له لێدوانێكدا بۆ سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 9 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری سنوری سه‌ید سادق (سی ڤی)یان پێشكه‌شكردوه، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ كراوه‌و 3 كه‌سیان هه‌ڵبژێردراون و دواتر سیڤیه‌كانیان نێردراوه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و له وه‌زاره‌تی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه متمانه‌ی پێدراوه‌و بۆته به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سه‌ید سادقیش رایگه‌یاند، په‌روه‌رده‌كه‌یان كێشه‌ی میلاك و گواستنه‌وه‌ی مامۆستایانی هه‌یه‌و هه‌وڵ ده‌دات چاره‌سه‌رییان بكات و به‌هاوكاری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتی خولی زانستی بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و به‌رێوه‌به‌ره‌كان بكاته‌وه.
وتیشی؛ كیشه‌ی سه‌ره‌كییان كه‌می میلاك و زیاتر له 902 مامۆستایان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی سه‌یدسادقن.
پڕۆفایل:
سۆران محمد محمود
له دایك بووی 1973 دانیشتوی قه‌زای سه‌یدسادقه.
ده‌رچووی زانكۆی سلێمانی كۆلیژی زمان به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی.
له به‌رواری (2/10/1997) وه‌ك مامۆستا دامه‌زراوه له دواناوه‌ندی سه‌یدصادق.
له‌به‌رواری 24/2/1998 كراوه به‌یاریده‌ده‌ر له هه‌مان خوێندنگه.
له به‌رواری 10/9/2002 كراوه به به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌مان خوێندنگه.
له به‌رواری 26/9/2010 ده‌ست به‌كاربووه وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆڕی كارگێڕی له یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی سه‌یدسادق.
له به‌رواری (5/1/2014)ه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌مه به‌وه‌كاله‌ت له یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی و دڵنیایی جۆری سه‌یدصادق.