وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به لاری نه‌بوون و مۆڵه‌تی خوێندنی ده‌ركرد بۆ (ماسته‌رو دكتۆرا) له زانكۆكانی هه‌رێم بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015).
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به لاری نه‌بوون و مۆڵه‌تی خوێندنی ده‌ركرد بۆ (ماسته‌رو دكتۆرا) له زانكۆكانی هه‌رێم بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015).
ئه‌مه‌ش ده‌قی رێنماییه‌كانه:
یه‌كه‌م: پێویستییه‌كانی لاری نه‌بوون:
أ- داواكاری.
ب- پوخته‌ی راژه (به‌وردی پڕبكرێته‌وه).
جـ- بڕوانامه به نمره‌ی ره‌سه‌ن یا راستبینكراو (به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر).
دووه‌م: ئه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی لاری نه‌بوونی پێده‌درێت و له كێبڕكێ ناوی ده‌رده‌چێت بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا پێویسته ئه‌و به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنتانه ئاماده بكات، به‌مه‌به‌ستی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن پێش ده‌ستپێكردنی خوێندن له زانكۆ:
أ- قبولی زانكۆ‌و فه‌رمانی كارگێڕی كه به فه‌رمی كاتی خوێندنی ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ كرابێت.
ب- بڕوانامه به نمره‌ی ره‌سه‌ن یا راستبینكراو (به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر).
جـ- پوخته‌ی راژه (به‌وردی پڕبكرێته‌وه).
د- كه‌فاله‌ت به بڕی ئه‌و مووچه‌و موسته‌حه‌قاتانه‌ی وه‌رده‌گیرێت، واته مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كان (بڕوانامه، هاوسه‌رگیری، منداڵ) له ماوه‌ی مۆڵه‌تی خوێندن.
هـ- به‌ڵێننامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات كه دوو هێنده‌ی ماوه‌ی مۆڵه‌تی خوێندن، دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه، خزمه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكات.
سێیه‌م: ئه‌م ڕێنماییه كارپێكراو ده‌بێت تا ده‌رچوونی رێنمایی بۆ ساڵی خوێندنی (2015- 2016).
چواره‌م: مه‌رجه گشتییه‌كانی داواكار:
1- ئه‌و كاره‌ی كه فه‌رمانبه‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ده‌بێت له پله (یه‌ك و به‌ره‌وخواربێت) له پله به‌ندی مووچه، كه هاوپێچه به یاسای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی ژماره (22)ی ساڵی 2008.
2- بڕوانامه‌ی له یه‌كێك له ده‌زگاكانی خوێندن (مؤسسة تعلیمیة)ی دانپیانراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه به‌ده‌ستهێنابێت كه رێگای پێبدات بۆ ته‌واوكردنی خوێندن له پسپۆڕیی داواكراو.
3- پێویسته مامۆستا‌و فه‌رمانبه (2) دوو ساڵ خزمه‌تی وه‌زیفی فیعلی و شایسته (خدمة وظیفیة فعلية)ی هه‌بێت پاش دوا بڕوانامه تا به‌رواری 31/10/2014، هه‌ر جۆره خزمه‌تێك كه خراوه‌ته سه‌ر راژه‌ی (الخدمة المضافة) ئه‌ژمارناكرێت به پێی یاسای تایبه‌ت.
4- وه‌ربگیرێت له ده‌زگایه‌كی ئه‌كادیمی باوه‌ڕپێكراوو رێگه‌پێدراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه.
5- أ- نابێت ته‌مه‌نی كاندید بۆ خوێندنی ماسته‌ر له (45) چل و پێنج ساڵ تێپه‌ڕی كردبێت.
ب- نابێت ته‌مه‌نی كاندید بۆ خوێندنی دكتۆرا (50) په‌نجا ساڵ تێپه‌ڕی كردبێت.
6- نابێت تیكڕای نمره‌ی كاندید بۆ خوێندنی ماسته‌ر (65%) كه‌متر بێت.
7- نابێت تێكڕای نمره‌ی كاندید بۆ خوێندنی دكتۆرا (70%) كه‌متر بێت.
8- پێویسته بابه‌تی خوێندنی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌بێت به‌وكاره‌ی كه ده‌یكات و پسپۆڕی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی كه هه‌ڵگریه‌تی.
9- مۆڵه‌تی خوێندن مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كان (بڕوانامه، هاوسه‌رگیری، منداڵ) ده‌گرێته‌وه.
پێنجه‌م: پسپۆڕییه پێویسته‌كان:
(زمانی كوردی، زمانی عه‌ره‌بی، زمانی ئینگلیزی، كۆمه‌ڵایه‌تی (میژوو، جوگرافیا، ئابووری، كۆمه‌ڵناسی، ده‌رونناسی)، په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش، په‌روه‌رده‌ی هونه‌ر، بیركاری، فیزیا، كیمیا، زینده‌وه‌رزانی، كۆمپیوته‌ر، كشتوكاڵ – پیشه‌یی، بازرگانی- پیشه‌یی، كۆلێژی ته‌كنیكی- پیشه‌یی).
* بۆ فه‌رمانبه‌ران ئه‌و پسپۆڕیانه‌ی كه وه‌ك فه‌رمانبه‌ر سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت به‌رز بكرێته‌وه.