له‌ پارێزگای سلێمانی 140 پارچه‌ زه‌وی ته‌رخانده‌كرێت بۆ دروستكردنی بینای خوێندن

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بوو له‌ ئه‌مساڵدا 2014 نزیكه‌ی 2 هه‌زار خوێندنگه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان دروستبكرێن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌ناردنی بودجه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ دروستكردنی ئه‌و خوێندنگایانه‌ دواكه‌وتووه‌.

bina

مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ ماڵپه‌ری PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌پلانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هه‌بووه‌ كه‌ له‌ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی دوو هه‌زار خوێندنگا له‌هه‌رێمی كوردستان دروستبكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌و هۆیه‌وه‌ دروستكردنی ئه‌و خێندنگانه‌ دواكه‌وتووه‌.
وتیشی: له‌و رێژه‌یه‌ش به‌شی پارێزگای سلێمانی ته‌رنخانكراوه‌و ئێمه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ 140 پارچه‌ زه‌ویمان به‌ نه‌خشه‌وه‌ ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ كردوه‌.
م. نه‌جمه‌دین عه‌لی وتیشی: داوا له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ دروستكردنی ئه‌و خوێندنگایانه‌، چونكه‌ ساڵ به‌ساڵ خوێندكاران له‌زیادبووندان و ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش به‌پێی زیادبوونی ئه‌و خوێندكارانه‌ خوێندنگه‌ زیاد نه‌كه‌ین، بێگومان له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا كێشه‌ دروستده‌كات.